ئەمڕۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستپێدەکات

ئه مڕۆ شەممە به فەرمی بانگەشەی هه ڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا له تورکیا دەستپێدەکات و تا 13ی ئایار بەردەوام دەبێت که به “رۆژی بێده نگی” ناسراوه و هەڵبژاردنەکە لە 14ی ئایار بەڕێوەدەچێت.

لە ئەگەری ئەوەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا نەتوانن بگەنە بەربەستی تێپەڕ، لە 28ی ئایاردا خولی دووەمی هەڵبژاردن دەبێت پێویستی بە بەدەستهێنانی 50%ی دەنگەکانە.

لایەنەکان دەتوانن لە نێوان 18 بۆ 23ی ئازاردا کاندیدەکانیان پێشکەش بە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان بکەن (ئەو دەزگایەی کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکات).

رۆژی 31ی ئازار لیستی کۆتایی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاودەکرێتەوە.

دەنگدانی پێشوەختە بۆ ئەو تورکانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین 27ی نیسان دەست پێدەکات.

ئەم هەڵبژاردنانە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی سەد ساڵەی دامەزراندنی کۆماری عەلمانی مۆدێرن لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە .

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا کاندیدی 36 پارت کێبڕکێ دەکەن بۆ پڕکردنەوەی 600 کورسی پەرلەمان.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان بۆ خۆدزینەوە لە باج و قەرزە كەڵەكەبووەكانی خۆی بەكاردەهێنێت

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی ئەو گەنجەی لە کەرکوک لە کاتی چوونی بۆ مزگەوت کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share