ئیمانوێڵ ماکرۆن: دەستبەجێ هـ.ـێرشی دەسەڵاتدارانی سوریا رابگیرێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، “سوریایەکی یەکگرتوو و سەقامگیر تەنها بە تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) لە پێکهاتەکەیدا بەدەستدێت، نەک بە هەڵگیرساندنی شـ.ـەڕ لەگەڵ ئەو کەسانەی لەگەڵ ئێمە شـ.ـەڕی دا،عـ.ـشیان کردووە.”

سەرۆکی فەڕەنسا جەختیکردەوە، “پێویستە دەستبەجێ هێـ.ـرشی دەسەڵاتدارای سوریا بوەستێت، ئاماژە بەوەشدەدات، فەرەنسا و ئەورووپا چیتر ناتوانن پاڵپشتیی بەردەوامیدان بەم رێبازە بکەن.”

لەبارەی مەرسوومە سەرۆکایەتییەکەی سەرۆکی سوریا، ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژە بەوەدەدات، “دەکرێت رێککەوتنێکی هەمەلایەنە بکرێت، ئەو مەرسوومە سەرۆکایەتییەکی سەبارەت بە مافەکانی کورد دوێنێ پەسەندکرا، هەنگاوێکە بەرەو ئاراستەیەکی درووست.”

سەرۆکی فەرەنسا لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، “ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ پشتیوانیی لەم پرۆسەی دانوستانە لە سوریایەکی یەکگرتوو و پارێزراو.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share