سعودییە و میسر و ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.
دادگای باڵای سعودییە بڵاویکردەوە، بەو پێیەی 31ی 1 ی 2025 یەکەمین رۆژی مانگی شەعبان بووە، ئەم ئێوارەیە چاودێریی بینینی مانگ دەکەین.
داوایشیکرد، هاوڵاتییان لە هەر شوێنێکی وڵاتەکە هەن، چاودێریی بینینی مانگ بکەن و لە ئەگەری بینینی بە چاوی ئاسایی یان لە رێگای ئامێرەوە نزیکترین دادگا ئاگاداربکاتەوە تا قسەکانی پشتڕاست بکاتەوە.
هاوکات هەر ئەم ئێوارەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بۆ دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت.