قوباد تاڵەبانی چاویكەوت بە چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی كورد و سەرۆك مام جەلال و پەرلەمانتاری ئێستای دەمپارتی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خۆشحاڵبووم جارێكی دیكە بە دیداری بەڕێز چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی كورد و سەرۆك مام جەلال و پەرلەمانتاری ئێستای دەمپارتی شاد بوومەوە. و بۆچوونەكانی هەمیشە ئیلهام بەخش و گفتوگۆكردنیش لەگەڵیدا هەمیشە چێژبەخشە.
دەشڵێت، “ئەمڕۆ پێكەوە گفتوگۆیەكی تێروتەسەلمان كرد سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا، ئاشتی و چارەسەری پرسی كورد خەمێكی لە مێژێنەی بەڕێزیانە و هەردووكمان هیوادارین كە ئەمجارەیان پڕۆسەكە سەربگرێت”.