کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

ئاشکراشیکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر43 پلەى سیلیزى، سلێمانی 42 پلەى سیلیزى، دهۆک 41 پلەى سیلیزى، کەرکوک 44 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 43 پلەى سیلیزى، زاخۆ 43 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 33 پلەى سیلیزى، سۆران 40 پلەى سیلیزى و گەرمیان 46 پلەى سیلیزى دەبن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بەهیچ شێوەیەک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “یەکێتی بەهیچ شێوەیەک و هیچ جارێک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە”. سەعدی ئەحمەد…
Total
0
Share