ئەمریکا بودجەی 2025ی پەسەندکرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بودجەی وڵاتەکەی بۆ ئەمساڵ پەسەندکرد کە لەلایەن  پارتی کۆمارییەکانەوە پێشنیارکرابوو.

پرۆژەیاساکە لەلایەن 217 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پاڵپشتیکرا، لەکاتێکدا 215 ئەندام دەنگی نەخێریان پێدا.

پێشتریش پرۆژەیاساکە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنگرێس کرا و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پاڵپشتی کرا، هەروەها هەردوو لیژنەی پەیوەندیدار لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پێشنیاری پەسەندکردنیان کرد.

بەپێی راپۆرتی پۆلیتیکۆ، ئەنجومەنی پیرانی کۆنگرێس پێشتر رەشنووسی بودجەی خۆی پەسەندکردووە، کە کۆمارییەکان پێشنیاریان کردووە.

پرۆژە یاساکە، بریتییە لە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتی فیدراڵی بەلایەنی کەمەوە بە بڕی 1.5 تریلیۆن دۆلار.

پرۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە بۆ زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری و ئاسایشی سنوورەکان بە بڕی 300 ملیار دۆلار، هەروەها بڕگەیەکی تێدایە بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا بە بڕی چوار تریلیۆن دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share