نەوت 121 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 121 دۆلاری تێپەڕاند.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بۆ سەروو 121 دۆلار بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 121.52 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ ئەوەگەڕاندووەتەوە كە سعودیە نرخی نەوتی خۆی بۆ مانگی داهاتوو بەرزکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت وایكردووە نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەتەواوی بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share