کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، نزمترین پلەی گەرمیی ئەمشەوی ناوچەکانی هەرێم لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە -13 پلەی سیلیزییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینىدەکرێت نزمترین پلەى گەرمیى سبەینێی پارێزگای سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر، هەڵەبجە و ناوچەکانى گەرمیان بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزمترببێتەوە.
دەشڵێت، هەروەها پێشبینیدەکرێت، نزمترین پلەی گەرمیى پارێزگای هەولێر و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانى وەکو خۆی بمێنێتەوە، بەڵام نزمترین پلەى گەرمیی پارێزگای دهۆک کەمێک بەرزتردەبێتەوە بە بەراورد بە نزمترین پلەی گەرمیى ئەمڕۆ.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەى گەرمیى ئەمشەوى بەشێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 2، خەبات 2، شەمامک 2، پیرمام -3 ، سلێمانى -3، دهۆک 1، زاخۆ 2، هەڵەبجە 1، چەمچەماڵ -2، بازیان -3 ، دەبەندیخان 0، کەلار 3، مەیدان 1 ،ئاکرێ -1، ئامێدى -5 ، بامەرنێ -4، مانگیش -4، سۆران -2، بارزان 0، هەڵشۆ -7، حاجی ئۆمەران -13، کەرکوک 3 ، دووز 2) پلەی سیلیزی.