لە کۆیە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک سێ ئەندامی خێزانەکەی و دراوسێیەکیان دەکوژێت

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی ئازادیی شاری کۆیە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک تەقەی لە ماڵ خەزووری کردووە، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژراون و کەسێکیش بریندارە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی ئازادیی شاری کۆیە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە دروستبوو، کەسێک تەقەی لە ماڵی خەزووری کردووە، بەوهۆیەوە خێزانەکەی و دوو کچی خۆی دەکوژێت کە لەو کاتەدا لە ماڵی خەزووری بوون.

هەروەها بە هەڵە گوللـە بەر دراوسێیەکی ماڵی خەزووری کەوتووە و ئەویش گیانی لەدەستداوە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، کوڕێکی بکوژەکە بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوو رۆژی رابردووشدا لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی کۆیە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە روویدا و شۆفێری تاکسییەک بە هەڵە گوللـەی بەرکەوت و کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: ئەو کەسانەی ئاگریان لە هۆڵێک بەردا دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، چوار تازەلاویان بەتۆمەتی ئاگربەردان لە هۆڵی بۆنەکانی شەهید شەوکەت، دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share