هەرێم وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە بەغداد رەتدەکاتەوە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بەغدادەوە رەزامەندی خەرجکردنی 65 ملیۆن دیناری وەرگرتووە، بەڵام لایەنی پەیوەندیداری هەرێم دەڵێت “پێویستمان پێی نییە”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە هەوڵەکانمان توانیمان لە بەغدادەوە یەک ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی راپەڕین دابینبکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە خواستمان ئەوەبوو بڕی 65 ملیۆن دیناری بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی 292 قەرەوێڵەیی رانیە دابینبکەین و لە بەغدادەوە رەزامەندیمان وەرگرت، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێم وتیان، “لەم کاتەی ئێستادا پێویستمان نییە و خۆمان دابینیدەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی: نابێت لەو کاتەی شۆفێریی دەکەیت سەرپێچی کەسێکی دیکە تۆماربکەیت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نابێت لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێندرێت، چونکە نابێت شۆفێر لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
Total
0
Share