هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، “سیستمی بەشی تۆمار لەکارکەوتووە”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردەوە، بەشی “تۆمار”ی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە بەهۆی لەکارکەوتنی (سیستمی بەشی تۆمار) ئێستا کارەکان راگیراون.
باس لەوەشدەکات، “هیچ هاوڵاتییەک سەردانی بەشەکەمان نەکات بەمەبەستی راپەڕاندنی ئیشوکاری ئەو بەشە تا ئەوکاتەی لەڕێی پەیجی رەسمی ئاگاداری بڵاودەکەینەوە “.