بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە کەلار سێ بارهەڵگر سووتان

بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاشکرایدەکات، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە کەلار سێ بارهەڵگر سووتان و ڕێگریش کرا لەوەی دوو بارهەڵگر بسوتێن.

بەرگریی شارستانیی گەرمیان ڕایگەیاند، کاتژمێر 2:30 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سێ بارهەڵگر لە گەڕەکی خەباتی شاری کەلار ئاگریان گرت، پاش ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان، توانیمان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش لە سووتان بپارێزین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share