لەپێناو پاڵپشتیکردنی رووباری دیجلە، عێراق بەشێکی زۆر لە ئاوی بەنداوی دوبز بەردەداتەوە.
شاخەوان سەعید، بەڕێوەبەری بەنداوی دوبز لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەپێناو بەهێزکردنی سیستم و گوڕی تەوژمی رووباری دیجلە، 500 مەترسێجا ئاو لە چرکەیەکدا بۆ سەر رووبارەکەدا بەردەدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی دوبز گەیشتووەتە 105 میلیم، ئەمەش رێژەیەکی زۆرە بۆ رووبارەکە، هەروەها بەشی زۆری ئاوەکە بە ئاڕاستەی زێی بچووک بەردەدرێتەوە.