وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە ماتۆڕەکانی دیلیڤەری چەند بڕیارێکی دەرکرد.
وەزارەتەکە نووسراوی بڕیارەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی نووسراوەکە، “بۆ رەچاوکردنی دۆخی دەروونیی هاوڵاتییان و پاراستنی ژینگە، پێویستە هەوڵبدرێت بۆ گەیاندنی خواردن بۆ گەڕەکەکانی ناوشار، ماتۆڕی کارەبایی و بێدەنگ بەکاربهێندرێت و بەگشتی ماتۆڕەکان لەڕووی دەنگەوە بێزارکەرنەبن”.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، “بۆ سەلامەتیی گیانی خۆیان پێویستە ماتۆڕسوارەکان پابەند بن بە لەسەرکردنی کڵاو و جلوبەرگی تایبەت”.

