ئەو دوکاندارانەی لەدوای داخستنی دوکانەکانیان پاشماوەیان بەجێدەهێشت سزادران

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، ئەو خاوەن دوکانانەی شەوانە پاش داخستنی دوکانەکانیان پاشماوەیان بەجێدەهێشت، سزای دارایی دران.

رێبوار تەها لە هەژماری فەیسبوکی خۆی چەند وێنەیەکی پاشماوەکانی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، دوای ئەوەی خاوەن دوکانەکان شەوانە دوای داخستنی دوکانەکانیان، پاشماوەکانیان بەم شێوەیە بەجێدەهێشت، پارێزگاری كەركوك فەرمانی بە غەرامەکردن و ئاگادارکردنەوەیاندا لەڕێی كەرتەكانی شارەوانییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەش وەک پاڵپشتییەک بۆ هەوڵەکانی پاککردنەوە و جوانتركردنی سیمای كەركوك و هاوكاریكردنی تیمەكانی شارەوانی لە پاککردنەوەی شارەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share