رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران لە داخستنی دووسایدی سەرەکیی کەلار-کفری ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، دووسایدی سەرەکیی کەلار-کفری بەدیاریکراوی لە دەروازەی قەزای کفری ئاراستەی چوون بۆ قەزای کفری بە هۆی کارکردن لە دەروازەکەدا دادەخرێت”.

باس لەوەشدەکات، “ئاگادارتان دەکەینەوە ئاراستەی هاتوچۆکردن دەکەوێتە سایدی هاتن بۆ کەلار، تکایە لەسەرخۆ و بەوریاییەوە شۆفێری بکەن تاوەکو لە رووداوی هاتوچۆ بەدووربن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی، لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو،…
Total
0
Share