ئەم خواردنانە تەندروستیی چاو دەخەنە مەترسییەوە

شارەزایەکی تەندروستی رایدەگەیەنێت، تەندروستیی چاو پەیوەندی بە تەندروستیی جەستە و دەمارەخانە و سووڕی خوێنەوە هەیە، بەم پێیەش سیستمی خۆراکی پەیوەندی کاریگەریی لەسەر تەندروستیی چاو و نەخۆشییەکانی چاو دروستدەکات.

پزیشکێکی پسپۆڕی چاو دەڵێت، سیستمی خۆراکی ناتەندروست کێشە بۆ چاو و بینین دروستدەکات، لە ناویشیاندا خواردنە چەور و سوێرەکان.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەشدەکات، خواردنە شیرینەکان دەبنە هۆی نەخۆشی شەکرە کە ئەویش خۆی لە خۆیدا هۆکارە بۆ دروستبوونی ئاوی سپی چاو و گۆڕانکاریی لە تۆڕی چاو و تەنانەت نابینابوونیش.

کەمی ڤیتامین ئەی کە لە سەوزە رەنگ پرتەقاڵییەکاندا هەیە، هۆکاری سەرەکییە بۆ وشکبوونەوەی پێڵووی چاو و تووشبوون بە شەوکوێری، هەر بۆیە سیستمێکی باشی خۆراکی دەکرێت رێگرێکی سەرەکی بێت لە نەخۆشییەکانی چاو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share