چەند هەنگاوێك بۆ ئەوەی خەوێكی باش بكەیت

هەموو یەكێك لە ئێمە دەخوازێت خەوێكی باش و گونجاو بكات، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی پابەندییەكان و ئەو بەرپرسیارێتییانەی رۆژانە لەسەرمانە.

بۆ ئەوەی خەوێكی باش بكەیت و سوودبەخش بێت بۆت، پێویستە رەچاوی دوو لایەنی گرنگ بكەیت، ئەویش خەوتن بە بڕی پێویست، گونجاندنی لەگەڵ شێوازی ژیانماندا.

باشترین كاتژمیرەكانی خەوتن
لە رووی گشتییەوە پێویستە مرۆڤ زوو بچێتە جێگاوە بۆ ئەوەی سبەی زوو بەئاگابێتەوە، ئەم رێنوێنییە لەگەڵ شێوازی مەیلی بایۆلۆجیماندا گونجاوە.

كاتژمێری بایۆلۆجی دەستەواژەیەكە بۆ وێناكردنی خشتەی كاتی سروشتیی خەوتن و بەئاگاهاتنەوەی مێشكت. بە تەنها راهاتن لەسەر چوونە ناو جێگا و بەئاگاهاتنەوە لە هەمان كاتی هەموو رۆژێكدا، مێشكت لەسەر ئەم خشتە كاتییە رادێت.

لە كۆتاییدا دەبینیت كە شەوانە بە ئاسانی دەخەویت و بەر لە زەنگی بەئاگاهێنەرەوە بەخەبەردێیت بەبێ هیچ گرفتێك.

چەندێكمان كاتی خەوتن پێوستە؟
زۆرینەی شارەزایان رێنوێنی دەكەن بەوەی پێویستە پێگەیشتووان لانیكەم هەموو شەوێك حەوت كاتژمێر بخەون.

ئەمەی خوارەوەش وردەكاریی پێویستیی تەمەنە جیاوازەكانە بۆ خەوتن:
منداڵی 3 مانگ: 14-17 كاتژمێر.
لە 4 بۆ 12 مانگ: 12 بۆ 16 كاتژمێر بەكۆی گشتی.
لە 1 بۆ 2 ساڵ: 11 بۆ 14 كاتژمێر.
لە 5 بۆ 3 ساڵ: 10 بۆ 13 كاتژمێر.
لە 9 بۆ 12 ساڵ: بەشێوەیەكی گشتی 9 بۆ 12 كاتژمێر.
لە 13 بۆ 18ساڵ: لەنێوان 8 بۆ 10 كاتژمێر.
لە 18 بۆ 60 ساڵ: لانیكەم 7 كاتژمێر لە شەودا.
لە 60 بۆ 64 ساڵ: 7 بۆ 9 كاتژمێر لە شەودا.
65 ساڵ و بەرەو سەرەوە: 7 بۆ 8 كاتژمێر لە شەودا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لە یاریگایەکی مەلەوانگەییدا، عێراق لە سعوودیەی بردەوە

بابەتی دواتر

كوێستان محەمەد: منداڵانی خانەكان جگە لە دامەزراندن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیلۆپاترا رەشپێست بووە؟

ماوەی چەند رۆژێکە فیلمێکی بەڵگەنامەیی لە پێگەی نێتفلێکس بڵاوبووتەوە لەبارەی ژیانی شاژنە کیلۆپاترا کە لەلایەن ئەکتەرێکی رەشپێستەوە رۆڵی…
Total
0
Share