یەکێک لە قەڵەوترین پیاوەکانی جیهان کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی بە “کرێن” گوازرایەوە

بارش یڵدرم، کە یەکێکە لە قەڵەوترین پیاوەکانی جیهان لە تەمەنی 49 ساڵیدا لە شاری ئایدن-ی تورکیا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی بە “کرێن” گوازرایەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی زۆریی کێشییەوە، خانەوادەکەی رووبەڕووی کێشەیەکی زۆر بوونەتەوە لە دەرهێنانی تەرمەکەی، کە لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا بووە و پێویستی بە بەکارهێنانی “کرێن” بووە بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی تەرمەکەی.

وەک لە ڤیدیۆکانی ساتی دەرهێنانی تەرمەکەدا دەردەکەوێت، تیمێکی تایبەتمەند لە پەنجەرەی شوقەکەوە تەرمەکە دەردەهێنن و پاشان بە بەکارهێنانی کرێنەکە، دەهێندرێتە خوارەوە.

بارش یڵدرم، بە یەکێک لە قەڵەوترین پیاوەکانی جیهان دادەنرێت و کێشی 310 کیلۆگرام بوو، لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا نەشتەرگەریی بڕینی گەدەی بۆ کرا بە هیوای دابەزاندنی کێشی و گەڕانەوەی تەندروستی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە دەریای عەرەب دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێک لە دەریای عەرەب ئەنجامدەدات. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکی ڕەسمیدا…
Total
0
Share