ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی فەرمانبەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و لیستی مووچە رێكخراوە و یاسای بودجە دەنگی لەسەر دراوە لە هەمانكاتدا دادگای فیدراڵیی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی،”بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق فەرمانبەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی”.