شارەوانیی سلێمانی: دوو شەقامی سەرەکیی بازنەیی مەلیک مەحمود دادەخرێن

شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی بە نۆژەنکردنەوە، قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان، دوو شەقامی سەرەکیی بازنەیی مەلیک مەحمود دادەخرێن.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی نۆژەندکردنەوە و قیرتاوکردن، لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆوە، شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، لەبەردەم بەنزینخانەی بیناییەوە بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران، لەگەڵ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بەردەم گەراجی پاسەکانی بەختیاریی تازە بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو چێشخانەی یۆرۆ، دادەخرێن.

داواش لە شۆفێران دەکات کە وەک جێگرەوە شەقامە لاوەکییەکان بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share