ئاگادارییەك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “ئەو هاوڵاتییانەی كە پێشتر داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردبوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان ئێستا مامەڵەكانیان تەواوبووە و لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 هەمواركراو) وەڵامی كۆتایی و یەكلاكەرەوەیان لەسەردراوە بە تاپۆكردن یان رەتكردنەوە یاخود قەرەبووكردنەوە كە لە رۆژی سێشەممە و دواترەوە سەردانی بەشی موڵكایەتی بكەن لە نهۆمی یەكەمی سەرۆكایەتیمان بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواكارییەكانیان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو ناوانەی كە دووبارەن چەند جارێك داواكارییان بۆ تاپۆكردنی چەند خانوویەكی جیاواز پێشكەشكردووە و وەڵامی هەموو داواكارییەكانیان دراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان: پیلانێکی خراپ دژی زیندانییانی بادینان هەیە

    نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان ئاشکرایکرد، پیلانێکی خراپ بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی زیندانیکراوی بادینان هەیە ڕاشیگەیاندووە، شێروان شێروانی…
Total
0
Share