کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە مارکێتەکانی زاخۆ دەستگیرکرا

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە دزی لە چەند مارکێتێکی شارەکە کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ بڵاویکردەوە، “تۆمەتبارێکی تەمەن 33 ساڵ بە ناوی (ش،ح،خ)، بە تاوانی دزینی کەلوپەلی گرانبەها لە مارکێتەکان و ناوبازاڕی زاخۆ دەستگیرکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بە پێی ماددەی 443 دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵی بەردەوامن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا بە ناوی کاری خێرخوازییەوە فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە

پۆلیسی رانیە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەناوی کاری خێرخوازییەوە فێڵی لە ژمارەیەک هاوڵاتیی کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رانیە بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share