تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایدەکات، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانیلەدەستداوە، بەهۆی درەنگ گەیاندنی بووە بە نەخۆشخانە نەک نەمانی خوێن.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ژنێک دوای ئەوەی له‌لای مامان كورتاجی بۆ كرابوو، تووشى حاڵه‌تی خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كی “نزیف داخلی” بوو، له حاڵه‌تێكى زۆر په‌رێشان و سه‌ره مه‌رگدا گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانەی شێرەی نەقیب لە کەلار، سه‌رباری ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی بۆی، به‌ڵام نه‌توانرا ژیانى رزگار بكرێت و گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و ژنه كۆرپه‌له‌كه‌ى سكی ناته‌واو بووه له رووى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ى رێگاى زانستی بگرێته‌به‌ر، له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا چووه‌ته لای مامانێك و ئه‌و كۆرپه‌له‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی برینداربوون و ته‌قینی مناڵدانى و خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كى، دواى ئه‌مه‌ش ژنه‌كه له ماڵه‌وه هێڵراوه‌ته‌وه و نه‌هێنراوه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵكو له‌پاش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوی دۆخی ته‌ندروستى خراپبووه، ئینجا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكیی هەشت كه‌سی به یاوه‌رى چه‌ندین كارمه‌ندى ته‌ندروستى كارى پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه‌ى سه‌خت بووه و دره‌نگ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانیلەدەستداوە.
ئاشکراشیکرد، هه‌موو ئه‌و قسانه‌شی كه ده‌كرێت له باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه به‌هۆی نه‌بوونى خوێنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه‌وە نەخۆشەکە گیانیله‌ده‌ستداوه، دووره له راستییه‌وه، نەخۆشەکە 10 بوتڵ خوێنى بۆ دابینكراوه و تێیكراوه له‌گه‌ڵ دوو بوتڵ پلازما، هاوكات بوتڵی دیكه‌ى خوێنیشی بۆ ئاماده‌كراوه، به خه‌مخۆریی خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌رگیز كێشه‌ى نه‌بوونى خوێن له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا نه‌بووه و هه‌موو كات زیاتر له‌وه‌ى پێویسته خوێن به‌رده‌ست بووه.