سەبارەت بە تەقینەوەكانی بەغداد، مەسرور بارزانی هاوخەمیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، “ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك”.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی تەقینەوەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەمی بەغدادەوە لە تویتێكدا نوسیویەتی، “بهداخهوه ههواڵی هێرشه تیرۆریستییهکانی بهغدادم بیست، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان لەم کاتە سەختەدا”.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت”.
بهداخهوه ههواڵی هێرشه تیرۆریستییهکانی بهغدام بیست. هاوخەمم لە گەڵ کەسوکاری قوربانیان لەم کاتە سەختەدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت .
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) January 21, 2021