مێترۆگرافی یەکەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی كامەران نەجم ڕێكدەخات

ئاژانسی مێترۆگرافی لە سلێمانی یەکەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی ساڵانەی كامەران نەجم بە مەبەستی دەستگیرۆیی فۆتۆگرافەران و ڕەخساندنی زەمینەی پێشبڕکێی بۆ کاری فۆتۆگرافی و دەرخستنی توانا شاراوەکان ڕێکدەخات.

سەرتیپ عوسمان، فۆتۆگرافەر لە مێترۆگرافی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە مەبەستی دەستگیرۆیی فۆتۆگرافەران و ڕەخساندنی زەمینەی پێشبڕکێی بۆ کاری فۆتۆگرافی و دەرخستنی توانا شاراوەکان زیاتر لە ساڵێکە لە ئامادەکاریداین و بانگەواز بۆ فۆتۆگرافەر، ڤیدیۆگرافەر، ڕۆژنامەنووسان کرا تا لە ھەرشوێنێکی ئەم جیھانەن بە بەرھەمەکانیان بەشداریی خەڵاتی کامەران بکەن و بابەتەکانیان پێشکەش بکەن کە لەسەر دووئاستی گشتگیر کارەکان رێکخراون و خەڵات دەبەخشرێت .

ڕوونیشیكردەوە، یەکەمیان بریتییە لە خەڵاتی ڕۆژنامەوانیی کامەران کە بڕی 12 ھەزار دۆلار دەبەخشرێتە ڕۆژنامەنووسێکی براوە کە لە یەکێک لە بوارەکاندا وەک پڕۆژەی درێژمەودا کاری کردووە .

هەروەها “دووھەمشیان خەڵاتی یادکردنەوەی کامەران دەبەخشرێتە خێزانی فۆتۆگرافەرێک کە لەکاتی کارەکەیدا بێسەروشوین بووە ، ئەمەش لەپێناو وننەکردنی ئەزموون و ژیانی ئەو سەربازە ونانەی کە بە زوومی کامێراکانیان خزمەتی مرۆڤایەتی و بەھا مرۆییەکانیان کردووە و ژیانیان بەخشیییەوە بە پیشەکەیان” .

ژمارەیەک دادوەریش کە پێکھاتوون لە کەسانی پسپۆڕو شارەزا ھەڵسەنگاندیان بۆ بابەتە پێشکشکراوکان کردووە و بێلایەنانە بڕیار لەوە دەدەن کێ دەبێتە براوەکانی خەڵاتی ئەمساڵ كە سبەینێ لە ڕێوڕەسمەکەدا ئاشکرادەکرێت .

خەڵاتی کامەران، بەناوی فۆتۆگرافەر و دامەزرێنەری ئاژانسی مێترۆگرافی کامەران نەجمەوە ناونراوە کە 12ی حوزەیرانی ساڵی 2014 لەکاتی ڕووماڵکردنی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی تیرۆریستی داعش برینداربوو و تاوەکو ئێستاش بێسەروشوێنە.

خەڵاتی کامەران ئەمساڵ بۆ یەکەمجار سازدەکرێت و دەبێتە ڕێوڕەسمێکی ساڵانە و لەلایەن ئاژانسی مێترۆگرافیەوە زەمینە دەڕەخسێنرێت بۆ ھەموو ئەو فۆتۆگرافەر، ڤیدیۆگرافەر، ڕۆژنامەنووسانەی دەیانەوێت لە پیشەکەیاندا داھێنان بکەن و خزمەت بکەن، یاخود لە ڕێگای زوومی کامێراکانیان خزمەتی کۆمەڵگایان کردووە و بونەتە قوربانی و ژیان و ئەزموونیان بە بیردەھێنرێتەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: هەرێم داوایكردووە بەغداد تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بە قەرز بنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، شاندی حكومەتی هەرێم پێشنیازیكردووە بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران، بەغداد تا…
زیاتر ببینە

کاروخ عەبدوڵا: مامۆستایانی گرێبەست بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن

دوای بڕیاری بەگرێبەستبوونیان، مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەمساڵ بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن. کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی…
Total
0
Share