دووەم رۆژى دووەم دیدارى یەکێتى لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

لە هەولێر دووەمین دیداری یەکێتیی بەڕێوەدەچێت و بەرپرسێکی یەکێتی نوێترین زانیارییەکان رادەگەیەنێت.

ئازاد گۆمەشینی، بەرپرسی کۆمیتەی 17ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، دیداری یەکێتی پلان و بەرنامەیەکی نوێیە لەپێناو خۆگونجاندن لە ئاست گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا و پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، دیدارەکە بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی خاوەنی پێگەیەکی بەهێزی ناوخۆیی و ناوچەییە و توانیویەتی لەگەڵ داخوازییەکانی هاوڵاتییاندا خۆی بگونجێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی یەكەم رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

سبەینێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش جەختدەکاتەوە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە. سبەینێ هەینی…
Total
0
Share