د. هێرش سەید سەلیم: نیشانەی مەترسیدار لەسەر مانگرتووان دەرکەوتووە

د. هێرش سەید سەلیم، رایگەیاند مانگرتووان تووشی دۆخێکی خراپی تەندروستیی بوونەتەوە و پێویستە بە زووترین کات مانگرتن بشکێنن.

 

د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی و ئەندامی تیمی پزیشکی چاودێریکردنی دۆخی تەندروستیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو رایگەیاند، دۆخی دژواری تەندروستیی لە هەفتەی دووەمی مانگرتندا لەسەر جەستەی مانگرتووان دەرکەوتووە هەر وەک ئەوەی پێشبینیمان دەکرد.

داوایشیکرد، بەهۆی ئەو بارودۆخە دژوارەی رووبەڕووی بوونەتەوە مانگرتووان کۆتایی بە مانگرتن بهێنن.

ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو نیشانەکانی لەکارکەوتنی گورچیلە و خوێنبەربوون و لەکارکەوتنی جگەر بوونەتەوە و ئەگەری لەکارکەوتنی دڵیان زیادبووە، ئەمەش بە وتەی ئەو تیمە پزیشکییەی چاودێری دۆخی تەندروستیی مانگرتووان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share