بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران، لە كەركوك رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە ناوەندەكانی خوێندنی شارەكە كرایە پشوو.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە خوێندنگەكانی سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی و ستافی مامۆستایان پشوو رەسمی بێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، بەپێی پێشیبنییەكانی كەشناسی، سبەی لە بەشێكی زۆری ناوچەكاندا شەختە دروستدەبێت و پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت.