کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی شارەکانی هەرێم، کەشناسیی ئاشکرایکرد، “هەولێر 40 پلەى سیلیزى، سلێمانی 38 پلەى سیلیزى، دهۆک 39 پلەى سیلیزى، کەرکوک 42 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 41 پلەى سیلیزى، زاخۆ 40 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 29 پلەى سیلیزى، سۆران 41  پلەى سیلیزى و گەرمیان 44 پلەى سیلیزى دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرت بەسەر کریستاڵی پێچراوە لەناو کەلوپەلی ئاینیدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران…
Total
0
Share