پۆلیسی هەرێم: لێپرسینەوە لە هەر کارمەندێک دەکرێت بە جلوبەرگی فەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم راگەیەندراوێکی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لێپرسینەوە لە هەر کارمەندێک دەکرێت بە جلوبەرگی فەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات.

تاریق ئەحمەد ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، “لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەر و گیانی هاوڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی، قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر بەشداری هەر چالاکییەک بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام لەبەربکەن و ئەو چالاکییە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشانبدرێت، پێویستە رەزامەندی سەرووی خۆیان وەربگرن، هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستێکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەربکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆی نمایشبکات لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەهۆی راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە مووچە دواکەوتووە

بابەتی دواتر

یەكێتیی مامۆستایان: پێشنیازدەكەین حكومەت مووچەی مانگەكانی دوو و سێ پێش جەژنی رەمەزان دابەشبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share