سێ مانگرتوو تووشی خوێنبەربوون بوون

سێ مانگرتوو تووشی خوێنبەربوون بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆخی تەندروستیی مانگرتووان تادێت خراپتر دەبێت و ئەمڕۆش سێ لە مانگرتووان تووشی خوێنبەربوون بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

وتیشی، دۆخی تەندروستیی ئەو سێ کەسە کەمێک باشترە، بەڵام یەکێکیان هەر لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

ماوەی 15 رۆژە 13 مامۆستا و فەرمانبەری سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی لەژێر خێمەدان و داوای تەوتینی مووچە و گەرەنتیکردنی مووچەکانیان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: دوو تۆمەتبار بە ئامێرێکی ئاسارەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ئامێرێکی ئاساریان پێبووە و ویستوویانە لەناو بازاڕدا ساغیبکەنەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردە و نوێنەری حزبەكان و پلاسخارت ئاشكراكرا

گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و باشكردنی دۆخی ئابوریی هاوڵاتییان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، ناوەڕۆكی…
Total
0
Share