ئەمڕۆ عـ.ـەجاج دادگاییدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پڕۆسەی دادگاییکردنی عـ.ـەجاج کە بە جـ.ـەلادەکەی زیندانی نوگرە سەلمان ناوبانگی دەرکردووە، لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ڕزگاربووان و شایەتحاڵەکانی تاوانی ئەنفال و زیندانی نوگرە سەلمان، بە جلی ڕەسەنی کوردییەوە گەیشتنە بەردەم دادگای ڕەسافە لە بەغداد، ئەمەش وەک هێمایەک بۆ مەزڵوومیەتی گەلی کورد و سووربوون لەسەر وەرگرتنی مافی قوربانییان.

عـ.ـەجاج، کە یەکێک بووە لە پاسەوان و لێپرسراوە دڵڕەقەکانی زیندانی نوگرە سەلمان، لەلایەن سەدان ڕزگاربووی ئەو زیندانەوە تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، ئەشکەنجەدانی بێبەزەییانە و کوشتنی زیندانییە بێتاوانەکان.

ئەمڕۆ، دوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ بەسەر ئەو تاوانە گەورەیەدا، شایەتحاڵەکان لەبەردەم دادوەردا گەواهی لەسەر ئەو ڕۆژە ڕەش و پڕ لە مەینەتییانە دەدەن کە لەژێر دەستی ئەو تۆمەتبارەدا بەسەریان بردووە، بەو ئومێدەی دادگا سزایەکی دادپەروەرانەی بەسەردا بسەپێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی…
Total
0
Share