شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، هەورەبروسکە و بارانی بەخوڕ دەستیپێکرد و تادێت زیاتر دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئێستا کەڵەکە هەورەکان لە ئاسمانی ناوچەکانی رۆژئاواوە چالاکبوون، بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی توندیان لەگەڵدایە بەئاراستەی ناوچەکانی سەنتەری پارێزگای هەولێر و موسڵ، لە باشووریشەوە بەرەو ناوچەکانی پاڕێزگای کەرکوک هەورەبروسکە و باران چالاکبووە.
دەشڵێت، بەگوێرەی کات دەگاتە سەرجەم ناوچەکان و بارانبارین سات بۆ سات فراوانتر دەبێت لەگەڵ چالاکیی بەردەوامی بای باشووری رۆژهەڵات.