عەبدولرەحمان سدیق: رەزامەندیمان لە حكومەت وەرگرتووە ئۆتۆمبێلی كارەبایی پارەی ژینگە نەدات

سەرۆكی دەستەی ژینگە رایدەگەیەنێت، رەزامەندیمان لە حكومەت وەرگرتووە ئۆتۆمبێلی كارەبایی پارەی ژینگە نەدات.

عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی ژینگە رایگەیاند، لە وەرزی زستاندا پیسبوونی ژینگە زیاتر دەردەكەوێت و بەشێك لە پاڵاوگە نایاساییەكان لە سنووری هەولێر لە شەواندا زیاتر كاریان دەكرد و ئەوەش هۆكاربوو و لە ئێستادا رێگایان پێنادرێت كاربكەن.

سەرۆكی دەستەی ژینگە جەختیكردەوە و وتیشی، “ئۆتۆمبێلی كارەبایی نابێت باج و رسوومات بدەن و رەزامەندیمان لە حكومەت وەرگرتووە كە پارەی ژینگە نەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: بودجە بەم شێوەیە پەسەندبكرێت لە سێ ساڵدا تەواوی پاشەكەوتی مووچە دەدرێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بەم میكانیزمەی ئێستا پەسەندبكرێت كە رێژەی 10%ی گەڕاندنەوەی…
Total
0
Share