قادر پیرۆت، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی سلێمانی ڕایگەیاند، پێناسی گومرگیی کاڵاکان لە سیستمی ئەسیکۆدا زیاد نەکراوە، بەڵکو بەهای ڕاستەقینەی کاڵاکان دیاریدەکرێت و ڕێژەی گومرگەکەی وەک خۆی ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بازرگانەکان دۆلاریان بە نرخی ڕەسمیی بانکی ناوەندی 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینارە.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی بازرگانان دۆلار بە نرخی کەم وەردەگرن، دەتوانن کاڵاکان بە نرخێکی کەم بە هاوڵاتییان بفرۆشن، بەمەش لە مەودایەکی درێژدا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بازاڕ دروستبکات. بەمەش دوای چەند مانگێک لە جێگیربوونی سیستمەکە، نرخەکان لە بازاڕەکان جێگیردەبن و هاوڵاتییان لێی سودمەند دەبن.