ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراو بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەئێستادا لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، هەر 100 دۆلارێک بە 150 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، 100 دۆلار بەرامبەربوو بە 150 هەزار و 400 دیناری عێراقی.
ماوەی چەند مانگێکە، نرخى دۆلار ناجێگیرە و تائێستا چەندجارێک بەهاکەی بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزیوە و پاشان بەرزبووەتەوە.