رێگەکانی چوونە سەر چیاکانی ئەزمڕ و گۆیژە داخران

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەھۆی بارینی بەفر و بونی بایەکی بەھێز، رێگەکانی چوونە سەر چیاکانی ئەزمڕ و گۆیژە داخران.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، بەھۆی بارینی بەفر و بوونی بایەکی بەھێز، رێگاکانی چوونە سەر ھەردوو چیای گۆیژە و ئەزمڕ بەستوویەتی و شەختە دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بۆیە ھەموو رێگاکانی چوونە سەر چیای گۆیژە و ئەزمڕ بەربەستکراوە و داوا لە شۆفێران دەکەین روو لەو ناوچانە نەکەن، چونکە رێگە بە ھیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک نادرێت ئەو رێگایانە بەکاربھێنێت”.

هاتوچۆی سلێمانی داواش لە شۆفێران دەکات، “بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، رێگاکانی ناوچە شاخاوییەکان بەکارنەھێنن، چونکە لە زۆربەی ناوچەکان بەفر باریوە و ئاستەنگیی ھاتوچۆ دروستبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share