لە کەرکوک مامۆستایانی خوێندنی کوردی داوای تەوتینکردنی مووچەکانیان دەکەن

لە کەرکوک مامۆستایانی خوێندنی کوردی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای تەوتینکردنی مووچەکانیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە کەرکوک نوێنەری مامۆستایانی خوێندنی کوردی، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، پشتیوانی خۆمان بۆ مامۆستایانی مانگرتووی شاری سلێمانی دەردەبڕین و پاڵپشتیی داواکارییەکانیان دەکەین.

دەشڵێن، لە چوارچێوەی داواکارییەکانماندا، داوای گواستنەوەی راژەکانمان بۆ سەر حکومەتی عێراق دەکەین، و دەمانەوێت، نوسراوی رەسمی ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت بە مەبەستی تەوتینکردنی مووچەکانمان لە بانکەکانی رافیدەین و رەشید.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share