ترەمپ هەڕەشە دەکات؛ شتێکی زۆر بەهێز روودەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توند دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر نۆکەندی پەنەما وەرنەگرنەوە، “ئەوا شتێکی زۆر بەھێز ڕوودەدات”.

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، حکومەتی پەنەما ئەو ڕێککەوتنەی پێشێلکردووە کە لەگەڵ ئەمریکا کردوویەتی و هەڕەشەی ئەوەش دەکات، ئەگەر ئەمریکا کۆنترۆڵی نۆکەندی پەنەما وەرنەگرێتەوە “شتێکی زۆر بەهێز روودەدات”.

ھاوکات خۆسێ ڕائول مۆلینۆ، سەرۆکی پەنەما لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وەڵامی لێدوانەکەی ترەمپی داوەتەوە و نووسیویەتی، “نۆکەندی پەنەما موڵکی پەنەمایە و ھەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە”.

ئەم لێدوانەی ترەمپ هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پەنەما، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی نۆکەندی ئەو وڵاتە، که ترەمپ چەندینجار هەڕەشەی کۆنترۆڵکردنی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share