بایدن گومانی بیرچوونەوەی لێدەکرێت و پزیشکەکان دەیانەوێت پشکنینی بۆ بکەن

سزای چەند بانكێكی ڕوسی دەدرێت كە سەرمایەكەیان دەگاتە یەك تریلیۆن دۆلار

دوای تێکەڵکردنی وشە و هەڵەی زمانەوانی و تەنانەت گێڕانەوەی چەند شتێک کە رووینەدابوو، سەرۆکی ئەمریکا راپۆرتی لێکۆڵەری تایبەت لە دۆسیەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی پێگەشتووە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی ئایا پیری و لاوازی یادەوەریی بەسەر بایدندا زاڵ بووە یاخود هێشتا نا، لەلایەکی دیکەش پزیشکەکان دەیانەوێت بزانن توشی بیرچوونەوە بووە یاخود نا.

جۆو بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کاندیدی پارتی دیموکراتەکانە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیاروایە هەڵبژاردن لەمساڵدا لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بەڵام زۆرینەی ئەمریکییەکان پێیان وایە، تەمەنی زۆر تێپەڕیکردووە و ناتوانێت سەرۆکێکی راستەقینە بێت لە خولێکی دیکەدا.

لە ئێستادا، جگە لە راپۆرتێکی وەزارەتی داد کە پرسیاری جددی لەبارەی تەندروستیی بایدنەوە وروژاندووە، بەشی پزیشکییش لای خۆیەوە کەوتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی شیکاری بکات کە بایدن لەرووی تەندروستی و مەعریفیەوە دۆخی چۆنە، رۆژی هەینی پزیشکەکان داوایان لە بایدن کرد پشکنینی مەعریفی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کەتوانای خزمەتکردنی ماوە.

لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی داددا، بایدنی تەمەن 81 ساڵ بە “پیاوێکی بەساڵاچوو و خاوەن بیرەوەرییەکی لاواز” ناوی هاتووە و بۆی دەرکەوتووە بایدن ئەو ساڵانەی بیر نەبووە کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە، تەنانەت بیری نییە بەوەردی کەی کوڕەکەی کۆچی دوایی کردووە.

پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەبیرکردنی رووداوە سەرەکییەکانی وەک کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز، نیشانەی دابەزینی مەعریفی و پێشەکییە بۆ نەخۆشی بیرچوونەوە، داواشیان لە سەرۆکی ئێستا کرد تاقیکردنەوەی مەعریفی ئەنجامبدات بۆ ئەوەی “بۆ خەڵک بسەلمێنێت” کە لە رووی دەروونییەوە تەندروستە.

بابەتی پێشتر

دوای سێ جار لە وەستانی دڵی، ژیان بۆ گەنجێک گەڕێندرایەوە

بابەتی دواتر

رێکخراوی CPT: بەهۆی هێرشی تورکیا و ئێرانەوە لە ساڵی رابردوودا 24 هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی بەهێز نیوزلەندای هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز زەریای هێمنی لە نزیک کەناراوەکانی نیوزلەندا هەژاند. دەستەی بومەلەرزەزانیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share