تاوەری ئیڤڵ دادەخرێت

بەهۆی مانگرتنی کارمەندەکانییەوە، تاوەری ئیڤڵ لە ئەمڕۆوە دادەخرێت.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کۆنفیدڕاڵی بازرگانی گشتی (CGT) و هێزی کار (FO)ی ئەنجومەنی پارێزگای پاریس، خاوەن پشکی زۆرینەی کۆمپانیای SETE (کۆمپانیای بەڕێوەبردنی شوێنەکە)، داوای کردووە کە  پێویستە شایستە داراییەکانیان دادپەروەرانە پێبدرێت.

پێشوازیکارانی تاوەرەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، ئەمڕۆ تاوەرەکە دادەخرێت و ناتوانن پێشوازی لە گەشتیاران بکەن.

پێشوتریش لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمدا کارمەندەکان بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەندازیار گۆستاڤ ئیڤڵ مانگرتنیان راگەیاند.

کارمەندان و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە داوای دامەزراندنی سندوقی خەمڵاندن دەکەن بۆ دیاریکردن و جیاکردنەوەی خەرجی و داهاتەکانی پرۆژەکە.

هەروەها داوادەکەن چەند شوێنێکی تاوەرەکە نۆژەنبکرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای خەرجکردنی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی نیگارکێشی دەکەن.

​لە ساڵی 2022 تاوەری ئیڤڵ  پێشوازی لە نزیکەی 5.9 ملیۆن سەردانیکەر کردووە.

تاوەری ئیڤڵ لە ساڵی 1889 بۆ پێشانگای جیهانیی پاریس دروستکراوە، هەر زوو بووە بە هێمای فەرەنسا و پایتەختەکەی.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share