بەشێکی شەقامێكی سەرەكیی هەولێر دادەخرێت

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە كە لە ئەمڕۆوە بەشێکی شەقامی 120 مەتریی شارەکە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاریی 120 مەتری لە گەڕەکی رۆشنبیری، نزیک بەنزینخانەی سازین تا قوتابخانەی رۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

داواش لە شۆفێران دەکات، هاتوچۆ بەو شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن، تا کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆریی ئاوەکە تەواودەبێت.

دەشڵێت، دوای تەواوبوونی کارکردن، هاتوچۆ لە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share