لە دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە بەنزینخانەیەکدا کێشا

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە بەنزینخانەیەکدا کێشا.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە کۆنتڕۆڵی لەدەستدابوو خۆی کێشا بە بەنزینخانەیەکدا، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە نەتەوە عەرەبە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە زۆر خێرا نەبووە و خۆی بە دیواری بەنزینخانەکەدا کێشاوە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “خاوەنی بەنزینخانەکە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆش بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی سیستمی غازەوەیە
بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات هاوشێوەی باڵەخانە بازرگانییەكان و شوێنەكانی دیكە پابەندی ڕێنماییەكان بن…
Total
0
Share