لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی باری داراییان ڕێگایان نادات پارەی “دەفتەری خروجییە” بدەن، بۆ گۆڕینی تابلۆکەیان بە ئینگلیزی، ڕۆژی 15ی ئەم مانگە (دووشەممە) دەتوانن سەردانی هاتوچۆ بکەن بۆ هاوکاریکردنیان.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ” لەبەر ئەوەی هاوڵاتیەکی زۆر سەردانی هاتووچۆی هەولێریان کردووە، بەمەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆتابلۆی باریکی ئینگلیزی و توانای داراییان ڕێگایان پێنادات کە دەفتەری خروجیە دەربێنن، وەک هاوکارییەک بۆهاوڵاتییان بڕیار دراوە لە ڕۆژی15ی 11دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بەبێ دەرهێنانی دەفتەری خروجیە، و تاکە مەرج بۆ پێدانی تابلۆیەکە، گۆڕینی مۆڵەتەکەیانە بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی، کە ڕێکارەکانی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ تەواو دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

لە ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە سێ پڵنگی بەفری گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا گه‌یشته‌ مۆندیال و سڕبیا پۆرتوگالی ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share