شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ خۆڵبارین کۆتاییدێت

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ خۆڵبارین کۆتاییدێت و ئاسمان بەتەواوی پاک و شین دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ بای باکوور لە سلێمانی چالاکدەبێت، ناوبەناو بای باکوور مامناوەند بۆ بەهێز نزیکەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت، خێرایی با 35 بۆ 65 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاسمان بەتەواوی پاک و شین دەبێت و خۆڵ نابارێت.

دەشڵێت، بەڵام هەندێک کات بەهۆی بەهێزیی باوە تەپوتۆزیی ناوخۆیی دروستدەبێت، لە کاتەکانی شەودا کەشێکی زۆر فێنک دەبێت، بای باکوور چالاکدەبێت.

باس لەوەشدەکات، بای باکوور پێشەنگ و پێشهاتی هاتنی یەکەم شەپۆلی گەرمای بەهێز و تاقەت پڕوکێنە بۆ ناوچەکانمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراون، کە 12 یان نەشتەرگەری تایبەت…
Total
0
Share