شاخەوان عەبدوڵا: ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەمواری یاسای بودجە هیچ كێشەیەك لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم نامێنێت.

وتیشی، “ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ و پێشتر باس لەوە كراوە كە هەرێم مووچە و بودجەی بۆ دەنێردرێت و نەوت ناگەڕێتەوە و بەهەمواری یاسای بودجە داهاتێكی زیاتر بۆ عێراق دەگەرێتەوە”.

باسی لەوەش كرد، لەكاتی هەمواری یاسای بودجەدا پەیوەندییمان بە لیژنەی دانوستانكاری هەرێم كرد كە بە دڵنیاییەوە پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە دەبێتە پاڵپشتییەكی بەهێز بۆ ئەوان لەكاتی دانوستانەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: لە شەوی رابردووەوە چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆردومانی دەوروبەری کۆبانێ دەکەن

هەسـ.ـەدە رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق، بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی جەلبیە و عەشک…
Total
0
Share