بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ ماتیۆ مەکفارلان فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووە و میکانیزمی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە، سوپای عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان تاوتوێکران و هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە، سوپای عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای مەشق و راهێنانی نوێ و پێکهێنانی هێزێکی پێشکەوتووی تۆکمە کرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناو هێزی پێشمەرگە و سەرخستنی ئەو هەنگاوە نیشتمانییە کرد و رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا چەند لیوا و یەکەیەکی سەربازی لە مەشقی چڕ و بەردەوامدان.

داواشی لە هێزەکانی هاوپەیمانان کرد لە هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن لەپێناو زیاتر بەرەوپێشچوونی توانا سەربازی و تەکنیکییەکانی هێزەکە.

لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە، سوپای عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و داواکرا هەموولایەک هاوکاری یەکتربن بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: رەمپای ئۆتۆمبێلێک بەرسەری هاوڵاتییەک کەوت و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەناوچەی پیشەسازیی کەلار رەمپای ئۆتۆمبێلێک کەوت بەسەر هاوڵاتییەکدا و گیانیلەدەستدا. عەقید علی جەمال قدوری، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share