ناتانیاهۆ: لەگەڵ ترەمپ دەتوانین دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو باشترببەین

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەر لە گەشتەکەی بۆ واشنتن رایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکانیانەوە دۆخی رۆژهەڵات ناوەڕاست گۆڕدراوە، بەڵام دەتوانن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دۆخەکە باشتر بکەن.

ناتانیاهۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی گەشتەکەی بۆ واشنتن کە تێیدا چاوی بە ترەمپ دەکەوێت، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەماندا باس لە پرسە هەستیارەکان دەکەین. سەرکەوتن بەسەر حەماس و گەڕانەوەی هەموو بارمتەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی میحوەری ئێران، کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دەکات.

وتیشی، “ئەو بڕیارانەی لە سەردەمی شەڕدا دامان، بێگومان دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕیوە. ئێستا بە هەوڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، دەتوانین دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشتر بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ژەهراویبوونی ناوچەکانی نزیک وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران روونکردنەوە دەدرێت

دوای هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەریان، دەستەی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدەری سعودییە راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ژینگەی دەوروبەری…
Total
0
Share