ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا: دوای سوریا نۆرەی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە سوریا گوزەرا هەنگاوی لەپێشینە بوو و پاش ئەویش نۆرەی عێراقە.

جۆو وێڵسن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەسەر پشكی كۆمارییەكان لە راگەیەندراوێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە، ئەوەی لە سوریا ئەنجامدرا هەنگاوی یەكەم بوو و پاش ئەویش نۆرەی عێراق دێت.

باس لەوەشدەکات، “رووداوەكانی سوریا وەك پریشكی ئاگرێك دەبێت و گڕ لە عێراق، پاشان تونس بەردەدات و بە نەسڕوڵا (حوسییەكانی یەمەن) كۆتایی پێدێت”.

ئەوەش دەڵێت، “وردە وردە كۆتایی بە پاشكۆ و بووكەڵەكانی ئێران دێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی رافیدەین ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچە دەستپێدەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكی رافیدەین دەست بە ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات. سۆران عومەر،…
Total
0
Share